www.fgks.org   »   [go: up one dir, main page]

بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ناحیەی شێخان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی شێخان
Map
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای دھۆک
قەزاشێخان
بوون بە ناحیە١٨٧٩
ڕووبەر
 • سەرجەم٥٢٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٠٢ میلی چوارگۆشە)
بەرزترین بەرزایی
٤٧١ مەتر (١٬٥٤٥ پێ)
سەرناوی دانیشتووشێخانی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کورمانجی و سۆرانیعەرەبی
 • ئایینئیسلام (سوننە و شیعەئێزیدی
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

ناحیەی شێخان (بە عەرەبی: ناحیة شیخان، بە ئینگلیزی: Shekhan subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای شێخان لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی شێخانە.[١][٢] شارۆچکەی شێخان لە شاری مووسڵەوە (٤٥کم) دوورە.

ناو[دەستکاری]

ناوی ئەم ناحیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارۆچکەی شێخانە، ناوی شێخان زیاتر بۆ ئێزیدییەکان و میرنشینەکەیان و شێخەکانیان وەک شێخ ئادی و شێخ حەسەن و شێخ محەممەد ڕەشان و …ھتد دەگەڕێتەوە، مەزاری ھەموو ئەم شێخانەش کە بۆ ئێزیدییەکان گەلێک گرنگە دەکەونە دەورووبەری شارۆچکەی شێخان(ئیسفنێ). [٣]

مێژوو[دەستکاری]

  • ساڵی ١٨٩١ لە ساڵنامەی مووسڵ کە لەلایەن عوسمانییەکانەوە دەردەچوو، ھاتووە کە قەزای مووسڵ لە دوو ناحیە پێکھاتووە کە (عەشائر سەبعە و شێخان)ە. لە بنەچەدا قەزای شێخان یەکێک بوو لە ناحییەکانی سەر بە قەزای مووسڵ، بەڵام دوای پێکھێنانی دەوڵەتی عێراق، قەزای شێخانیش پێکھێنرا، جگە لە ناحیەی ناوەندی شێخان ناحیەی ئەلقۆشیشی گرتە خۆی.[٤]

جوگرافیا[دەستکاری]

سنوری ناحیەی شێخان، لە باکوورەوە ناحیەی ئەترویش، لە باشوورەوە ناحیەی زێلکان، لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی قەسرۆک و ڕووباری گۆمل، لە ڕۆژاواوە قەزای تلکێفە.[٥]

دانیشتوان[دەستکاری]

  • پێکھاتەی نەتەوەی ئەم ناحیەیە زۆرینەی کورد و کەمینەیەک عەرەب تێدا دەژین.[٦]

کارگێڕی[دەستکاری]

لە ڕووی کارگێڕییەوە ئەم ناحیە پێک ھاتووە لە (٢٢) گوند.[٧]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا(کوردی).
  2. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان(کوردی).
  3. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  4. ^ خەسرۆ گۆران. کورد لە پارێزگای مووسڵ(کوردی).
  5. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. ڕووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان(کوردی).
  6. ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا(کوردی).
  7. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. Demographic Survey(ئینگلیزی).