www.fgks.org   »   [go: up one dir, main page]

بۆ ناوەڕۆک بازبدە

میلان کوندێرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میلان کوندێرا لە ساڵی ١٩٨٠

میلان کوندێرا (لەدایکبووی ١ی نیسانی ١٩٢٩، لە برنۆی چیکۆسلۆڤاکیای پێشوو واتا لە بەشی چیکی ئێستا و مردووی ۱۱ی تەمموزی ۲۰۲۳) میلان کۆندێرا لە ڕۆماننوسە هەرە بەناوبانگەکانی ئەمڕۆی دونیایە ، باوکی لۆدڤێک کۆندێرا پیانۆژەن و لە مۆسیقاژەنە ناودارەکانی ئەو سەردەمە بوو ، کۆندێرای لاویش مۆسیقای خوێندووە لە ئەکادیمییای مۆسیقا و هونەرە درامییەکانی پراگ خوێندنی تەواو کردووە هەر لەوێدا بووە بە مامۆستای فیلمساز ، بەڵام وردە وردە ڕووی لەنووسینی شیعر و کورتەچیرۆک و شانۆنامە و ڕۆمان کردووە یەکەمین دیوانە شیعری بەناوی (مرۆڤ _باخچەیەکی بەرین_۱۹٥۳) یەکەمین شانۆنامە بەناوی (کلیلدارەکان_۱۹٦۲) و یەکەمین ڕۆمانیشی(گاڵتە _۱۹٦۷) ، کۆندێرا لەماوەی ساڵانی ۱۹٤٨_۱۹۷۰ دوو جار بۆتە ئەندامی پارتی کۆمۆنیستی چیک و هەردووجارەکە دەرکراوە لە دوای ساڵی ۱۹٦٨ کە سۆڤیەت وڵاتەکەی داگیرکرد و ڕژێمی ستالینی دەسەڵاتی سەربازی و ئایدۆلۆژی بەسەر چیکۆسلۆڤاکیادا سەپاند کۆندێرا سەرسەختانە بەرەنگاری کردن ، ڕەخنەی لەو حیزب و گروپانە گرت کە بە هەر بیانوویەکەوە یارمەتی هاتنی ئەو لەشکرەی داوە یان بانگەشە بۆ مانەوەی دەکات ، ئیتر بەرهەمەکانی بەتەواوەتی قەدەغەکرا خۆشیان لەسەر کار لابرد، لەساڵی ۱۹۷٥ دا لەگەڵ ڤیرای هاوسەریدا بەیەکجاری وڵاتی بەجێهێشت و ڕووی لە پاریس کرد لە زانکۆی رینس تا ساڵی ۱۹۷٨ وانەی وتۆتەوە، میلان کۆندێرا لە ۱۱ ی تەمموزی ۲۰۲۳ لە تەمەنی ۹٤ ساڵی دا لە شاری پاریسی فەڕەنسا کۆچی دوایی کرد.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • دڵداری گاڵتەجار
  • ھێواش
  • ناسنامە
  • نەمری
  • خیانەت لە ھاوپەیمانی
  • نەزانی
  • پەردە
  • ئاهەنگی ماڵئاوایی
  • گاڵتە
  • ژیان لە شوێنێکی ترە

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]