لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مایکرۆسۆفت سەرفەیس (بە ئینگلیزی: Microsoft Surface) بریتییە لە زنجیرەیەک کۆمپیوتەری کەسی و پۆرتەیبڵ(ھەڵگر) کە شاشەیەکی لەمسیان ھەیە کە لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە دیزاین کراوە و ناسێنراوە و پەرەی پێدراوە و سیستەمی کارپێکردنی مایکرۆسۆفت ویندۆز بەڕێوەدەبات.
ئەم ئامێرە سەرەتا بە دوو مۆدێل بڵاوکرایەوە. ناوی مۆدێلی یەکەم بریتی بوو لە سەڕفەیس و مۆدێلی دووەم بریتی بوو لە سەرفەیس پڕۆفیشناڵ (پڕۆ) کە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ پێشکەش بە بازاڕی ئەمریکا کرا. ئەمڕۆ زۆربەی سەرفەیشەکان خاوەنی پڕۆسێسەری ئینتێڵ و لەگەڵ سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز ١٠ و ویندۆز ١١ ی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دەگونجێت.
ئەم سیستەمە کارپێکردنانە ھەمیشە نوێن و ھێزێکی زۆر بەرزیان ھەیە بەھۆی ئەوەی ھەمان کۆمپانیایە کە ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵا دروست دەکات و وەشانی نوێی لاپتۆپی سەرفەیس ٩ پڕۆ.