شیفا گەردی
شیفا گەردی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی تەمموزی ١٩٨٦ |
مەرگ | ٢٥ی شووباتی ٢٠١٧ |
ھۆکاری مەرگ | تەقینەوەی بە بۆمبێکی چێندراو |
نەتەوە | کورد |
پەروەردە | دەرچووی ڕاگەیاندن |
پیشە | پەیامنێر، ڕۆژنامەنووس، پێشکەشکار |
شیفا گەردی (ناوی تەواو: شیفا زکری ئیبراھیم؛ لەدایکبووی ١ی تەمموزی ١٩٨٦ لە زێوە - مردووی ٢٥ی شوباتی ٢٠١٧ لە مووسڵ)[١] پەیامنێر و پێشکەشکارێکی تەلەڤیزیۆنی بوو، لە ٢٠١٧ لە کاتی کار بەھۆی مینێکی چێندراو لە ماوەی شەڕی داعش لە شاری مووسڵ گیانی لەدەست دا.[٢][٣]
خوێندن و کار[دەستکاری]
شیفا بەشی کۆمپیوتەری پەیمانگای تەکنیکی لە ٢٠٠٦ تەواوکردووە. لە ٢٠١٣ بەشی ڕاگەیاندنی لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین تەواوکردووە. لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٧ - ٢٠١٠ کاری مامۆستایەتی کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٦ بووەتە ڕۆژنامەنووس. لەگەڵ تۆڕی میدیاییی ڕووداو کاری کردووە و بووەتە بەڕێوەبەری ئاوتپووتی کەناڵەکە.[٤] شیفا لە کاتی ڕزگارکردنی شاری مووسڵ بەرنامەیەکی تایبەتی بەناوی (فۆکس موسڵ)ی ھەبوو، و لە قۆناغی کۆتایی ڕزگارکردنی شارەکە وەک پەیامنێر ڕووداوەکانی شەڕی لە بەرەی ڕاستی شارەکە بۆ خەڵک دەگواستەوە.[٥]
مردن[دەستکاری]
شیفا لە ڕۆژی شەممە ٢٥ی شووباتی ٢٠١٧ لەکاتی رووماڵکردنی شەڕەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی گەڕەکی مەئموون لەبەری ڕاستی شاری مووسڵ، لاقی لە تەلی بۆمبێکی چێندراو دەئاڵێت و بۆمبەکە دەتەقێتەوە و گیان لەدەست دەدات.[٦][٧][٨]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ شیفا گەردی لە موسڵ شەھید بوو | ڕووداو
- ^ بەوێنە؛ ساتی ھێنانەوەی تەرمی رۆژنامەنوسی شەھید شیفا گەردی | خەندان
- ^ شیفا گەردی رۆژنامەنوس شەھید بو|ئاوێنە[بەستەری مردوو]
- ^ رۆژنامەنووس شیفا گەردی شەھید بوو | AA
- ^ شیفا گەردی شەهید بوو. xelk.org.
- ^ چیرۆكی ئەو چاڵەی شیفا بەدوایدا دەگەڕا. metroo.org.
- ^ ساڵێكی خوێناویی بۆ پیشەی رۆژنامەگەری لە عیراقدا. rozhnamawany.com.
- ^ شیفا گەردی رۆژنامەنووسی كهناڵی رووداو گیانى لهدهستدا. speda.net.